دیمەنێک لە دراوی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لە ناوەخۆ و دەرەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی دۆلارەوە بڕیارێكی گرنگی دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م گرێبه‌سته كارپێكراوه‌كانی ناوخۆی عێراق به دیناری عێراقی ده‌بن له بری دۆلار، هه‌روه‌ها بۆ بابه‌تی كشتوكاڵ و چاندنیش بڕیاریان هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی كرد و چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رچوون، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه، مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته كارپێكراوه ناوخۆییه‌كانی عێراق به دیناری عێراقی ده‌بێت، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌سته بیانییانه نه‌بن، كه به رێككه‌وتنی عێراق و لایه‌نی بیانی ده‌كرێن و به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ردوو لا هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها بڕیاری دا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌بن كه هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆرترین بڕی دۆلاری مانگانه‌ی پێویست دیاریی بكات، كه ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به به‌های 1320 دینار دیاریی ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه.
بڕیاری دیكه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بوون، له‌وانه پابەندبوونی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان بە پلانی کشتوکاڵی زستانە، لەسەر بنەمای پێشبینییەکانی ناوەندە کەشناسییە نێودەوڵەتییەکان.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، وەرزی چاندن و دابەشکردنی تۆوی زستانە له 1.10.2023 دەستپێدەکات، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویش له 15.10.2023 دەست بە زیادکردنی دەردانی ئاو دەکات.