لە دوو ناوچەی جیاوازی کوردستان مین دۆزرایەوە. فۆتۆ: راگەیاندنی دەزگای مین
له چۆمان و پشده‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له مین دۆزرانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی لابردنی مین توانیان ژماره‌یه‌كی زۆر له مین و پارچه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بدۆزنه‌وه و له‌ناویان ببه‌ن، له ناوچه‌یه‌كیشدا مین دۆزراوه‌ته‌وه، كه پێشتر وه‌ك ناوچه‌ی مینڕێژ نه‌ناسراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مین – هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشەممە 25.9.2023 لە کێڵگەی مینی کارێزان لە گوندی مژدەینیان، سەر بە قەزای چۆمان، لە ئەنجامی کاری رۆژانەی تیمی مینلابەر و تیمی میکانیکەل 64 مین و پارچەی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی دۆزرانەوە، دوای گرتنەبەری رێکاری تەکنیکی لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان لەناوبران.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، هەر لە هەمان رۆژدا لە ناو گوندی مژدەینیان سێ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی و لە دەڤەری بارزان پێنج پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی، دوای دۆزینەوەیان لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکانه‌وه چارەسەر کران و گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، بۆ ئەوەی لەکاتی گونجاو لەناو ببرێن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مین -سلێمانی، بڵاویكرده‌وه، هه‌ر ئەمڕۆ له گوند بێ کڵو سه‌ر به ناحیه‌ی هێرۆ له قه‌زای پشده‌ر، سەبارەت بە بوونی مین لە زەوییەک، کە پێشتر کێڵگەی مین نەبووە، زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئه‌و پێشهاته، تیمەکانی پاکسازیکردنی پشدەر راسپیردران بۆ بەھاناوەچوونی ئەو مەترسییە بە ھاوکاری پۆلیسی سنوورەکە، كه لەو شوێنەدا شه‌ش مینی دژەکەسی دۆزرانەوە و پاشان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواسترانه‌وه.