مێسی ریکۆردی هێلکەکەی شکاند

964+

هێمن بەکر – هەولێر

وێنەیەکی میسی کە ئاهەنگی بردنەوەی مۆندیالی قەتەڕ دەگێڕێت، زۆرترین لایکی بۆ هاتووە لە ئینستاگرام، زیاتر لە هێلکەکەش.

پێش ئەم، وێنەی هێلکەیەک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زۆرترین لایکی بۆ هاتبوو.

وێنەکەی مێسی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 65 ملیۆن لایکی هەیە، هێلکەکە زیاتر لە 57 ملیۆن لایکی هەیە.

رۆژی یەکشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2022، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە.

بەو بردنەوەیە، ئەرجەنتین بووە خاوەنی سێیەمین مۆندیال لە مێژوودا.