لە هەولێر پۆلیسێکی هاتوچۆ مفەوەزێکی هاوڕێی کوشت

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر لە باڵەخانەی پۆلیسی هاتوچۆ بەشی دەستبەسەرداگرتن، لەسەر رێگای کەرکوک، پۆلیسێكی هاتوچۆ هاوڕێیەکی پۆلیسی کوشتووە، دەوترێت ئەوەی کوژراوە “ئەفسەری ئێشکگر”ی بنکەکە بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئەفسەرەی کوژراوە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرک بووە، حەوت گولەی ئاراستەکراوە و چواری بەرکەوتووە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەو زانیاریانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، بەڵام هێشتا نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە، پۆلیسێکی زۆر لەشوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەو ئەفسەرەی کوژراوە لەدایکبووی ساڵی 1990 هەولێرە و خێزاندارە.

لە گەڕەکێکی هەولێر کەسێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزرایە...

لە گەڕەکێکی هەولێر کەسێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە