“ماده‌ی هۆشبه‌ر كێشه‌ی زۆری خێزانی له كوردستان دروست كردووه”
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر له هه‌ولێر، دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە مادەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نمایشی ئه‌و مادانه‌ی كرد، كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئەرکان عومەر ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر به 964ی راگەیاند، لە بەدواداچونێکدا له 23.9.2023 توانیان بڕی 51ی کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن و سێ بارزگانی مادەی هۆشبەریش دەستگیر بکه‌ن، کە ماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر دەکەن”.
وتیشی، “ئەو بڕە مادەی دەستی بەسەردا گیراوە، بایی زیاتر لە (100) هەزار جار بەکارهێنان ده‌كات، کە ئه‌و مادانه چەندان کێشەی خێزانی لێی دەکەوێتەوه”.
“هەفتەی رابردوو، لە چالاکییەکی دیكه‌دا توانرا سێ تۆمەنبار دەستگیر بکرێن، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕی 1097 شیت حەبی جۆری میتادۆن دەستی بەسەرداگیرا”، ئەرکان عومەر ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا