ژماردنی دراوی دۆلاری ئەمریکی _ وێنە: 964
ئەمڕۆ دۆلار بە چەندە؟
“كێشه‌ی به‌رزیی نرخی دۆلار به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كۆتایی ده‌چێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌ی به‌رزیی نرخی دۆلار به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كۆتایی ده‌چێت.
موعین كازمی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو كار بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌ی به‌رزیی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌كات، كه له بازاڕدا جیاوازییه‌كه‌یان زۆره به‌رامبه‌ر به نرخی فه‌رمی”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌و جوڵه‌یه‌ی حكومه‌ت پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه”.
كازمی هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌نگژه‌ی به‌رزیی نرخی دۆلار له بازاڕ له ماوه‌ی داهاتوو به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، “به‌ڵام ئه‌و كاره كاتی پێویسته، ده‌سه‌ڵاتی دارایی له حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كات و ئه‌نجامێكی باشیشی ده‌بێت”.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه دوو رۆژه نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دابه‌زیوه و ئێستا نرخی 100 دۆلار به 153.350 دیناره.