خوێی بێ یۆد بووە

لە رانیە خوێی ئاژەڵ وەکو خوێی خۆراکی مرۆڤ فرۆشراوە

964+
ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی رانیە دەڵێت، ئەمڕۆ لە کۆگایەکی ناو بازاڕی شارەکە دەستیان گرتووە بەسەر چوار تۆن خوێی ئاژەڵیدا کە وەکو خوێی خۆراکی مرۆڤ فرۆشراوە.

بە قسەی قایمقامیەت، ئەو کۆگایە خوێی عێراقییان بەناوی خوێی ئێرانیەوە خستووەتە بازاڕەوە و خوێی بێ یۆدی ئاژەڵیان خستووەتە فەردەی 40 کیلۆیی بەناونیشانی خوێی یۆدکراو و بە نانەواخانەکانیان فرۆشتووە.

قایمقامیەت ناوی کۆگاکەشی هێناوە، “کۆگای ئاردفرۆشی بەختیار و فەرهاد”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، خاوەنی کۆگاکە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی: زۆربەی خوێی بازاڕ شیاوی خواردن نی...

قایمقامیەتی سلێمانی: زۆربەی خوێی بازاڕ شیاوی خواردن نین