ئاسایشی هەرێم “هەشت ئاژاوەگێڕ و تەقەکەری” دەستگیر کرد

964+

پێشەوا محەمەد

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت کەسی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ راگەیاند، کە بە “ئاژاوەگێڕی و تەقەکردن” تۆمەتبار بوون.

بە پێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە ئەمڕۆ شەممە 23.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، هەڵمەتەکە لە لایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە بەڕێوە براوە و لە ماوەی مانگێکدا ئەو هەشت کەسە دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “ئەو کەسانە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتییەکان”.

“سەرجەم ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو دەستی بەسەردا گیراوە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە مادەکانی 495 و 430 و 405 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”، ئەوەش لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە.

مادەکانی 495 و 430 و 405 تایبەتن بە هەڕەشە و تەقەکردن و سزای جۆراوجۆریشیان هەیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی ...

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت