لە سلێمانی تاقیکردنەوەی پێدانی پشتوێنی کاراتێ ئەنجامدرا

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی تاقیکردنەوەی پێدانی پشتوێنی یاری کاراتێ بۆ یاریزانان بەڕێوەچوو،یەکێتی کاراتی سلێمانی سەرپەرشتی چالاکییەکەی دەکرد و بەڕێوەی دەبرد.

بە سەرپەرشتی تێریز ئۆدیشۆ پسپۆڕ و کەسایەتی ناوداری یاری کاراتێ، لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی بابان لقی سلێمانی فیدراسیۆنی کاراتێی عێراق تاقیکردنەوەی بۆ گۆڕینی یاریزانانی پشتوێن قاوەیی بۆ رەش و گۆڕینی پشتوێن رەشەکان لە دانی یەکەوە بۆ سەرەوە بەڕێوەبرد.

ئاریان شەوکەت سەرۆکی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی کاراتێی عێراق بە 964ـی وت، ساڵانە ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە بۆ یاریزانان ئەنجام دەدرێت بۆ گۆڕینی پشتوێنەکانیان.

وتیشی، چالاکی گۆڕینی ئەم پشتوێنانە لەسەر بناغەی ئاست بەرزی یاریزانان ئەنجام دەدرێت و ئاستە بەرزەکانی یەکەم دەگەنە ریزبەندی جۆرەکانی دانی پشتوێنی رەش.

لەم تاقیکردنەوەیەدا 10 یانە و ناوەندی وەرزشی بە 100 یاریزانی کوڕ و کچەوە بەشدارییان کردووە، دواجاریش سەرکەوتووان بوونە خاوەنی پشتوێنی رەشی یەک دان تا جۆری پشتوێنی رەشی سێ دان و ئەم یاریزانانەش دەتوانن لە داهاتوودا بەشداری پاڵەوانێتییەکانی سەر ئاستی عێراق بکەن.

کچانی کاراتێی پێشمەرگەی سلێمانی لە ئێران ئاگر دەکەنەو...

کچانی کاراتێی پێشمەرگەی سلێمانی لە ئێران ئاگر دەکەنەوە