زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - وێنە: پەیجی زانکۆکە
خوێندکاری زانکۆیەکی سلێمانین
نزیکەی 800 خوێندکار لە دەرەوەی زانکۆ راهێنان وەردەگرن
پێشەوا محەمەد
782 خوێندکاری بەشە جیاوازەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە زیاتر لە 200 رێکخراو و کۆمپانیا راهێنان وەردەگرن.
راهێنانەکان لە چوارچێوەی کاری سەنتەری پەرەپێدانی کاری سەر بە زانکۆکەیە و بە هەماهەنگی کۆمپانیا و رێکخراوەکان.
راهێنانەکان لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵەوە دەستیان پێکردووە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت.
ئەیوب کەریم، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە 964ـی وت، ” ئەو راهێنانە دەروازەیەکە بۆ ئەوەی خوێندکارانمان ئاشنای ژینگەی کارکردن بن و دەرفەتی کاریشیان دەست بکەوێت لە ئایندەدا”.
دەشڵێت، ئەوان یەکەم زانکۆن لەسەر ئاستی هەرێم راهێنان بەو ژمارە خوێندکارە بکەن.
964 دەانێت، راهێنانەکان تایبەتمەندن بەو بوارانەی خوێندکارەکان لە ماوەی خوێندنی زانکۆیاندا بە شێوەی تیۆری دەیخوێنن.