دیمه‌نێكی وه‌رزى پاییز .. وێنه: سۆشیال میدیا
سبه‌ینێ پاییز به ئاسمانێكی ساماڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سبه‌ى 21.9.2023 یه‌كه‌مین رۆژى وه‌رزى پاییز ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مڕۆش دوایین رۆژی وه‌رزی هاوینه.
سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى هه‌موو وه‌رزه‌كان له رۆژانى 21 مانگ ده‌ستپێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك یه‌كه‌مین رۆژى وه‌رزى به‌هار له 21ـى ئادارى هه‌موو ساڵێكه ده‌ستپێده‌كات كه به پێی رۆژژمێری كوردییش سه‌ره‌تاى ساڵى نوێیه.
به پێی رۆژژمێرى زایینى رۆژى 21ـى ئادار وه‌رزى به‌هار و رۆژى 21ـى حوزه‌یران وه‌رزى هاوین و 21ـى ئه‌یلوول وه‌رزى پاییزن ، هەروەها رۆژى 21ـى كانوونى یه‌كه‌میش وه‌رزى زستان ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر وه‌رزێك ماوه‌ى سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش، سبه‌ینێ كه یه‌كه‌م رۆژى وه‌رزى پاییزه، ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌یه.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه پاییزێكی ساماڵ ده‌بێت
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به ئه‌مڕۆ كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر: 38 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 37 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك: 40 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 38 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 39 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 24 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 37 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی