لە بەنداوی دهۆک کەسێک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

پیاوێک چووەتە سەر بەنداوی دهۆک و لە کاتی کارکردن غەتاسی کارەبا شۆرتی کردووە و گرتوویەتی، بەهۆیەوە کەوتووەتە ناو ئاوی بەنداوەکە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، ئەمرۆ چوارشەممە 20.9.2023 بە 964ی وت، “لە پاش کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پیاوێک سەردانی بەنداوی دهۆکی کردووە و لەکاتی کارکردن لە غەتاسی بەنداوەکە، کارەبا گرتویەتی، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

بەوتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بێت، “لەگەڵ ئەوەی گیانی لەدەستداوە، یەکسەر کەوتووەتە ناو بەنداوی دهۆک”.

بێوار عەبدولعەزیز ئەوەشی وت، “لە ئێستادا پۆلیس لە شوینەکەن و هەوڵی دەرکردنی تەرمی کەسەکە دەدەن و دواتر رەوانەی، پەیمانگەی پزیشکی داد دەکرێت لە دهۆک”.

لە بارەی ناسنامەی کەسەکە، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، ” روون نەبوەتەوە تاوەکو ئێستا، کە ئەو کەسە کەسێکی ئاساییە یاخود کرێکارە و لەوێ کاری کردووە”.