رێچکەی چیای زاگرۆس رادەگەیەندرێت

گەشتیاران 215 کیلۆمەتر بەپێ دەبڕن

964+

پێشەوا محەمەد

رێکخراوی رێچکەی کوردستان رێچکەی چیای زاگرۆسی تەواو کردووە و بڕیارە مانگی داهاتوو بە فەرمی رابگەیەندرێت.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم هەماهەنگ و هاوکاری ئەو پڕۆژەیەیە بۆ زیاتر ناساندنی.

رێچکەکە لە گوندی شوشێ دەستپێدەکات تا دەگاتە بناری چیای هەڵگورد. درێژییەکەی 215 کیلۆمەترە و بەناو 36 گوند و پێنج شاردا تێدەپەڕێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو رێچکە گەشتیارییە لەسەر نەخشەی جیهانی تۆمار کراوە.

وتیشی، “گەشتیاران لەو گەشتەدا بە کولتوور و شوێنەوار و ناسنامەی کورد و خواردنی جۆراوجۆر ئاشنا دەبن”.

وەک وتەبێژی دەستەکە ئاماژەی پێدا، ئەو رێچکەیە دەبێتە هۆکاری سەرنجڕاکێشانی گەشتیاری بیانی و دابینکردنی هەلی کار لەو ناوچانەی رێچکەکەی پێدا دەڕوات.

 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نەخشەڕێگایه‌ك بۆ کەرتی گ...

 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نەخشەڕێگایه‌ك بۆ کەرتی گەشتیاری هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات