کاتی هەڵکەندنی خەندەقەکە بۆ راکێشنای بۆریی ئاو - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ
60 ماڵی سەنگەسەر لە سەرئێشەی تانکەری ئاو رزگار کران
964+
پێشەوا محەمەد
لە ناحیەی سەنگەسەر بە پڕۆژەیەک 60 ماڵ ئاوی نیشتیمانیان بۆ راکێشرا و لە سەرئێشەی ئاوی تانکەر نەجاتیان بوو.
پڕۆژەکە لە لایەن فەرمانگەی ئاوی ناحیەوەکەوە جێبەجێ کراوە و تێچووەکەشی هەر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دابین کراوە.
سابیر حەمەقادر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر بە 964ـی راگەیاند، پیشتر ئەو ماڵانە بە تانکەر ئاویان بۆ دەچوو، بۆیە ئەو پڕۆژەیەیان بۆ کرا.
وتیشی، “سنوورەکەمان فراوانە و بەردەوام ئەو جۆرە پڕۆژانەمان پێویستە و بەردەوامیش دەبین لە جێبەجێکردنیان”.
سەنگەسەر ناحیەیەکی سەر بە قەزای رانییەیە لە ئیدارەی راپەڕین و 65 گوندی بەسەرەوەیە.