لیژنە ئەمنییەکەی بەغدا: رێککەوتنی نێوان بەغدا و تاران بەتەواوی جێبەجێکرا

964+

فەهمی نەبی

دوو رۆژە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە هەولێرە بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دەقی رێکەوتنی نێوان عێراق و ئێران، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەو لیژنەیە رایگەیاند، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە سنوورەکان دوورخراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو لیژنەیەی لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتبوونە هەولێر، دواین راپۆرتی خۆیان پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئاڵای عێراق لە سەر سنوورەکان هەڵکراوە و ئەو گروپانەی ئۆپۆزسیۆنن بەتەواوی دوورخراونەتەوە و چەکەکانیان لێ وەرگیراوە.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیەی دەکرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەو لیژنەیە، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەتەواوی لە چەک داماڵراون و لەمەوبەدوا وەک پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەجۆرێک نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی ئەو هەنگاوەی عێراقە بەمەرجی ئەوەی مافە مەدەنییەکانیان پارێزراو بێت.

لە رێکەوتی 19.8.2023، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد، بەگوێرەی رێکەوتنەکە یەک مانگ مۆڵەتە بۆ دوورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەو ناوچە سنووریەکانی هەرێم.

سێ رۆژ بەر لەوەی ئەو وادەیە کۆتایی بێت، بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتەواوی لەو ناوچانە دوورخرانەوە.

پاسەوانی سنووری عێراق: ناوچە سنوورییەکانی ھەولێر - ئێر...

پاسەوانی سنووری عێراق: ناوچە سنوورییەکانی ھەولێر - ئێرانمان کۆنترۆڵ كرد