لە گوندێکی هەولێر 19 ساڵە کارەبای ماڵێک نەبڕاوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
مەولود جەمیل دانیشتووی گوندی سۆربەشە ناحیەی شەمامکی هەولێر، ماوەی 19 ساڵە سیستمی سۆلەری هەیە و کارەبای نەبڕاوە.
ئەو نایشارێتەوە هەوڵیشیداوە بە ئاو و با کارەبا دروست بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
دەڵێت، لە گوندەکەیاندا تەنیا دەتوانرێت لە وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەمبهێنێت.
مەولود جەمیل خۆی بە شارەزای بوارەکە دەزانێت و رەتیدەکاتەوە کارەبای سۆلەر پەیوەندی بە گەرمیەوە هەبێت، دەڵێت، “رووناکی هەبێت بەسە”.
لەم ساڵانەی کۆتاییدا، مەولود هەر بەوەوە نەوەستاوە، سیستمی سۆلەری بۆ 40 ماڵی تریش داناوە و ئێستا ئەوانیش کارەبایان نابڕێت.