کۆرتوا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌م وه‌رزه بۆ كۆرتوا كۆتایی هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید، كه له 12ی ئابی رابردوو له مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی دووچاری پێكانێكی قورس بوو، دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، رایگه‌یاند ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و كۆتایی هاتووه و زه‌حمه‌ته بتوانێت یاریی بكات.
كۆرتوا به رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راگه‌یاندووه، قۆناغی شیاندنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی و مه‌شقه‌كانی 5 بۆ 7 مانگی پێویسته، بۆیه ئه‌گه‌ر چانسی باش بێت، ره‌نگه له ئایاری داهاتوو بتوانێت یاریی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مسۆگه‌ر نییه.
ئێستا كیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ریال مه‌دریده و پێده‌چێت ئه‌م وه‌رزه هه‌ر خۆی سه‌ره‌كی بێت.