ڤینیسیۆس زیاتر لە مانگێک دادەبڕێت. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
زه‌برێكی كوشنده به‌ر ریال مه‌درید كه‌وت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید كه ئه‌م هاوینه‌ش نه‌یتوانی ئێمباپێ بباته ریزه‌كانی و ئه‌وه مێركاتۆش ته‌واو ده‌بێت، زه‌برێكی گه‌وره‌شی به‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبه‌ری تیپه‌كه دووچاری پێكان بوو له ماسولكه‌ی رانی.
یانه‌كه رایگه‌یاند ڤینیسیۆس به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه زیاتر له مانگێك له تیپه‌كه داده‌بڕێت.
ریال مه‌درید له یارییه‌كانی داهاتووی به‌رامبه‌ر خیتافی، ریال سۆسیداد و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له تواناكانی ڤینی بێبه‌ش ده‌بێت، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیشه‌وه ناكات بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ریال مه‌درید ئێستا له پله‌ی یه‌كه‌می لالیگایه و سێ یاریی كردووه و هه‌رسێ یاریی بردووه‌ته‌وه.