بەڤیدیۆ: دوکەڵ لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەبیندرێت
964+
ژووری هەواڵ
ڤیدیۆیەکمان بینیوە تێیدا ئاگر لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بەرزبووەتەوە و شایەتحاڵێکیش بە 964ـی وت، گوێی لە دەنگی بەهێز بووە.
ناحیەی عەربەت بە ئاڕاستەی رۆژهەڵات 23 کیلۆمەتر لەناو شاری سلێمانیەوە دوورە.
رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئاگادارکراونەتەوە کابینەیەک لەناو فڕۆکەخانەی عەربەت ئاگری گرتووە، ئێستا تیمەکانیان لەوێن و سەرقاڵی کۆنتڕۆلکردنین.
لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی وت، خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتڕاستی نەکردەوە بۆردومان بووبێت.
وتیشی، دڵنیابوونەتەوە کوژراو و بریندار لە رووداوەکەدا هەن.