وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە _ وێنە: 964
چوارەمین پارێزگای هەرێم و 19مینی عێراقە
سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات
964+
فەهمی نەبی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و سبەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خراوەتە بەرنامەی کارەوە.
دوای ئەوەی بڕیار بوو رۆژی پێجشەممەی رابردوو دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیەی کارنامەی پەرلەمان بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە نەکرا و دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە.
کارنامەی بەیانی ئەنجومەنی نوێنەران حەوت مادەیە، دەنگ لەسەر دوو مادە دەدرێت و خوێندنەوە بۆ پێنج مادەی دەکرێت.
پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی 13.3.2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه پەسەند کراوه، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، بۆ ئه‌وه‌ی پەسەند بكرێت.
پرۆژه‌یاساكه خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بەیانی وه‌ك 19مین پارێزگای عێراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی دانی پێدابنرێت.
هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر بەیانی به پارێزگابوونی په‌سند بكرێت، ده‌بێته بچووكترین پارێزگا له عێراق و كوردستان، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 135 هه‌زار كه‌سه و رووبەرەکەی 1599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
هه‌ڵه‌بجه، كه “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.
ھەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خوارووی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، له ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه تا ئێستاش كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه به‌سه‌ر شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ماوه.