بۆچی ئایفۆن شاحینەکەی کرد بە تایپ C؟

964+

عادل کانەبی

دوای 11 ساڵ کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا جۆری شاحینەکەی لە لایتینگ(Lightning) بگۆرێت بۆ USBC لەبازاڕی کوردستان پێی دەوترێت تایپ C.

لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە رۆژی 12ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەچوو کە تێیدا هەردوو جۆر ئایفۆن 15 و 15 پڕۆماکس نمایشکران.

یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی کە بووە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی ئەپڵ ئەوە بوو کە لە ئایفۆنە تازەکە دەرچەی تایپ C بۆ زیادکرابوو، کە ئەمەش باس و خواستی میدیاکانی جیهان.

ئایا ئەپڵ خودکارانە ئەم گۆڕانکارییەی ئەنجامدا؟

دەرچەی تایپ C بۆ کۆمپانیای ئەپڵ نوێ نییە و لە ماوەی پێشوو لە ئامێرەکانی ئایرپۆد و ماک بووک زیادکرابوون تەنیا بۆ ئافۆن ئەم جۆرە شەحنە بەردەست نەبووە.

بڕیارەکەی کۆمپانیای ئەپڵ دوای ئەوە هات کە یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا، دەبێت تا ساڵی 2024 هەرچی ئامێری زیرەکەکان دەبێت بە شاحینەی تایپ C شەحن بکرێنەوە.

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییەی ئەپڵ دوای فشارەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدراوە و بەشێکیش پێیان وایە نەخێر ئەپڵ دەیەوێت خۆی لەگەڵ سەردەمی تەکنەلۆژیا بگونجێنێت، چونکە ئێستا زۆرینەی ئامێرە زیرەکەکان بە شاحینەی تایپ C شەحن دەکرێنەوە.

پاش دوو هەفتەی دیکە ئایفۆن 15 لە کوردستان بەردەست دەبێت

پاش دوو هەفتەی دیکە ئایفۆن 15 لە کوردستان بەردەست دەبێت