کای هاڤێرتز. فۆتۆ: پەیجی یاریزانەکە
هاڤێرتز په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كای هاڤێرتزی یاریزانی ئه‌ڵمانی، په‌شیمانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ نه‌یتوانی رووبكاته یانه‌ی ریال مه‌درید.
ئه‌م هاوینه ریال مه‌درید ئامانجی هه‌بوو هاڤێرتز بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام گفتوگۆیه‌كان شكستی هێنا و یاریزانه‌كه روویكرده یانه‌ی ئارسیناڵ.
هاڤێرتز به یاریزانانی هاوڕێی گوتووه له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، كه له یانه‌ی ئارسیناڵی ئاسووده نییه و په‌شیمانه له‌وه‌ی رووی نه‌كرده ریال مه‌درید.
ماڵپه‌ڕی دیفێسنا سێنترال بڵاویكرده‌وه، ریال مه‌درید ئێستا پلانی نییه یاریزانه‌كه بباته ریزه‌كانی، به‌ڵام له داهاتوو ئه‌گه‌ر به نرخێكی كه‌م بێت هه‌وڵ ده‌دات بیگوازێته‌وه.
هانده‌رانی ئارسیناڵیش له هاڤێرتز ناڕازین و چه‌ند جارێك له سۆشیال میدیا داوایان كردووه دووربخرێته‌وه، هه‌روه‌ها راهێنه‌ریش پشتی پێنابه‌ستێت.