بۆچی نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له هه‌ڵكشانه، شاره‌زایانی بواره‌كه‌ش ئه‌م هه‌ڵكشانه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وه‌ی له قۆناغه‌شدا زیانی زۆر ده‌كات هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام به‌غدا سوودمه‌نده.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17.9.2023 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتی ئه‌مریكی به 93.93 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به 90.77 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و نرخه‌كانیش له جوڵه و هه‌ڵكشانن.
له‌وه‌ته‌ی ده مانگی رابردوودا، نرخی نه‌وت هێنده‌ی ئێستا به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵشكانی زیاتریشدا بێت.
پسپۆڕانی جیهانیی بازاڕی نه‌وت، پێیان وایه له ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.
له سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له ئاستێكی گونجاو‌دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت چەند سەنتێکی لێ بووەتەوە
هۆكاره‌كان چین؟
شاره‌زایانی بواری وزه له جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه به‌رده‌وامیی شه‌ڕی روسیا و ئۆكراینا، داواكاری زۆرتر بۆ ئه‌مباركردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی له ئه‌وروپا، به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، كه پێشبینیی ده‌كرێت زستانی ئه‌مساڵ زۆر سارد بێت و كێشه‌ی سووته‌مه‌نی بێته پێشه‌وه.
شاره‌زایانی بواری وزه هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جێگیربوونی سیاسه‌ت و بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێكه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه له‌وه‌ته‌ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2022 ئه‌م بڕیاره‌یان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و رۆژانه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مكراوه‌ته‌وه و بڕیاره تا كۆتایی 2024 به‌رده‌وام بێت.
هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە پێداویستییەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه، کە لە لایەن نۆ وڵاتی هاوپەیمانه‌وه دێته جێبه‌جێكردن بە سەرۆکایەتی سعودیە، كه له‌وه‌ته‌ی مانگی ئایاری 2023ـەوە جێبەجێ ده‌كرێت.
ئه‌م بارودۆخه له كاتێكدایه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 25.3.2023 وه‌ستاوه و زیانێكی زۆری به ئابووری و داهاتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، له به‌رامبه‌ردا عێراق له بودجه‌ی ساڵی 2023دا نرخی فرۆشی هه‌ر به‌رمیلێكی به 70 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی عێراق زیاتر بێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرێت.