بە کارەبا راوی ماسی کردبوو پۆلیس دەستگیری کرد

964+
ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بنکەی پۆلیسی سەنگاو لە چەمی ئاوە سپی کابرایەکیان گرتووە کە بە کارەبا خەریکی راوەماسی بووە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت، دوێنێ شەممە ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە.

عەمید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و مۆلیدەیەکی کارەبایی و سێ تۆڕ و ژمارەیەک ماسیدا.

وتیشی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەسەکە رێکخراوە و رێکاری یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، تەنیا لە ناحیەی سەنگاو پێنج هاوڵاتی لەسەر راوکردنی ماسی بە تەزووی کارەبا دەستگیر کراون.

ناحیەی سەنگاو یەکێکە لە حەوت ناحیەکەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.

بە پێی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 500 کەس بە تۆمەتی راوکردنی نایاسایی دەستگیر کراون.

لە سەنگاو چوار کەس لەکاتی راوە ماسی دەستگیر کران

لە سەنگاو چوار کەس لەکاتی راوە ماسی دەستگیر کران