به ئاربێجی هێرشكرایه سه‌ر ماڵێك و بریندار هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له شاری میسانی باشووری عێراق، دوو چه‌كدار به چه‌كی ئاربێجی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵێك، له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌م، له ناوچه‌ی نه‌هر ئه‌لعز له قه‌زای مه‌جر ئه‌لكه‌بیر، سه‌ر به شاری میسان، دوو چه‌كدار به چه‌كی ئاربێجی (RBG7) هێرشیان كرده سه‌ر ماڵێك، له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س بریندار بوون، كه یه‌كێكیان ئافره‌ته و برینه‌كه‌ی سووكه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری میسان به 964+ی وت: “دوو چه‌كدار له عه‌شیره‌تی “ئال ئه‌زریج” به چه‌كی ئاربێجی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی كه‌سێك به ناوی “س. ج”، ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و كه‌سه، پێشتر كه‌سێكی له‌و عه‌شیره‌ته كوشتووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی میسان به 964+ وت، “برینداره‌كان كه پێنج كه‌سن، باری ته‌ندروستیان جێگیره، هه‌روه‌ها پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه”.