ئه‌مڕۆ دێربیی میلانۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی تۆپی پێی ئیتالیا ئه‌مڕۆ یاریی دێربیی میلانۆ دێته ئه‌نجامدان، یارییه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، كه پێشبینیی ده‌كرێت به‌هێز و توندوتیژ بێت.
له گه‌ڕی چواره‌می سێریا ئه‌یی ئیتالیا، ئه‌مڕۆ سێ یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له یاریی لووتكه‌دا هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری میلانۆ “ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان” له یاریگه‌ی جۆزیپی میاتزا “یاریگه‌ی ئینته‌ر” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه هه‌موو كات به‌هێز و توندوتیژ و سه‌رنجڕاكێشه، به‌هۆی ململانێی مێژوویی نێوان هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر ئاستی ئیتالیا و ئه‌وروپا.
ئێستا له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه هه‌ریه‌كه‌ی سێ یاریی رابردووی خوله‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه، ته‌نیا دوو یانه‌شن سێ بردنه‌وه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار كردووه، بۆیه هه‌ریه‌كه‌یان 9 خاڵی هه‌یه و ئینته‌ر له یه‌كه‌م و میلان له پله‌ی دووه‌مه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ یاریی یوڤێنتۆس و لازیۆ ئه‌نجام ده‌درێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت.
یوڤی 7 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌مه، به‌ڵام لازیۆ 3 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 12یه، له سێ یارییدا ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
یوڤێنتۆس – لازیۆ 04:00
ئینته‌رمیلان – میلان 07:00
جێنه‌وا – ناپۆلی 09:45.