لە ساڵی نوێدا سلێمانی نۆ پڕۆژە رادەگەیەنێت

+964

هەنوو سەباح- هەولێر

بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی لە ساڵی نوێدا نۆ پڕۆژە بۆ شارەكە رادەگەیەنێت.


سەرخێڵ جەمال،بەرێوبەری هونەری شێوەکاری سلێمانی بە +964ی ڕاگەیاند ،” پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی بۆ ساڵی نوێ  لە چەد بوارێكدا پەرە  بەچەندین جۆر كاری جیاوازی هونەر و كلتوری دەدەن كە خزمەت بەشارەكە دەكات.

لە بواری رۆشنبیری و كلتور و توانای مرۆی و ژێرخانی ئابوری و ژینگە و چەند بوارێكی دیكە ئەو بوارانەن كە رۆشنبیری و پارێزگای سلێمانی كاری تێدا دەكەن.

هەروەها رۆشنبیری سلێمانی کۆمەڵێک پلانی تایبەت بە هونەری شێوەکاری دارشتوە کە چەند کارو چالاکیەک لە خۆ دەگرێت ئەویش رێکخستنی چەند سمپزێۆمێکە تایبەتە بە هونەری شێوەکاری بە تایبەت هونەری سیرامیک  سەرخێل جەمال وایوت.

پڕۆژە نوێكانی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی نوێدا رادەگەیەنرێن و رۆشنبیری سلێمانی سەرپەرشتی كارەكە دەكات و بودجەی پڕۆژەكانیش لەلایەن پارێزگای سلێمانیەوە دابیندەكرێت.