ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بەنزین تێکردن. وێنە :964
لەبەر ئەوەی بەنزینی خراپیان دەفرۆشت 9 بەنزینخانە بەیەکەوە داخران
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی هه‌ولێر بڵاویکردەوە، “له‌كۆی ئه‌نجامدانی 90 پشكنین له‌ماوه‌ی 5 رۆژدا، تەنیا نۆ به‌نزینخانه به‌هۆی خراپی كوالێتی بەنزینەوە، داخراون”.
ئەمرۆ پێنجشەممە 14.9.2023، قایمقامیه‌تی هه‌ولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “له‌درێژه‌ی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی لیژنه‌كان و به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ڕێنماییه‌كان، له‌ماوه‌ی 9.9.2023 بۆ 14.9.2023″، لەو وادەیەدا، “نۆ به‌نزینخانه له سەنتەری شاری هه‌ولێر داخران و سزا دراون، ئەوەش له‌كۆی 60 وێستگه كه‌پشكنینیان بۆ كراوه”.
بەپێی راگەیاندراوکەی قایمقامیەتی هەولێر ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی لەم هەفتەیەدا داخراون ئەمانەن:
-وێستگه‌ی ماردین
– وێستگه‌ی ئه‌وڕۆ
-وێستگه‌ی ڕێگا
-وێستگه‌ی هاونیشتیمان
-وێستگه‌ی تاج
-وێستگه‌ی ڕاستی1
-وێستگه‌ی فیڕاری
-وێستگه‌ی زریان
-وێستگه‌ی پێشمه‌رگه