ئەمجارە تەیارە و تانکەر دەعمیان کرد
964+
بەهرە محەمەدئەمین
یەکێک لە تازەترین فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی، بە هۆی پێکدادانی لەگەڵ تانکەرێکدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، لە کار وەستا.
تانکەرەکە سووتەمەنی هەڵگرتووە و خۆی کێشاوە بە یەکێک لە باڵەکانی فڕۆکەیەکی ئێرباسدا و بووەتە هۆی رژانی سووتەمەنیەکی زۆر.
سەرچاوەیەک لە هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 964 ی وت، ئێوارەی دوێنی لە کاتی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ بەشی تایبەت بە سووتەمەنی فڕۆکەکە، رووداوەکە روویداوە، تەنکەرەکە لە لای تەنکیی سووتەمەنییەکەوە خۆی بە فڕۆکەکەدا کێشاوە و سووتەمەنییەکەش رژاوە.
وتیشی، رژانی سووتەمەنییەکە بەبێ زیان کۆنترۆڵ کرا و فڕۆکەکە چاککراوەتەوە.