بزانه‌ بۆچی په‌تاته‌ و خیار و شوتى و هه‌نارى گه‌رمیان شه‌ق ده‌بن؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵی گەرمیان ئاشكراى ده‌كات كه‌ هه‌ندێ له‌ به‌روبوومه‌كانى سنووره‌كه‌یان شه‌ق بوونه‌ و هۆكاره‌كانیشی روونده‌كاته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، ئاماژه‌ به‌ شه‌قبوونى هه‌ریه‌ك له‌ په‌تاته‌ و خیار و شوتى وهه‌نار له‌ سنووره‌كه‌ی ده‌كات.

له‌باره‌ى هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و شه‌قبونه‌ش ده‌ڵێت، ئاودانى زۆر دواى تینوكردنى یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، پێدانى رێژه‌یه‌كى زۆرى نایترۆجین (یوریا ،كودى كیمیایى سبى ) و پۆتاس كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ببێته‌ ناسكبوونى توێكلى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ .

كشتوكاڵى گه‌رمیان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاودان له‌ كاتى نیوه‌ڕۆ كه‌ پله‌كانى گه‌رما زۆر به‌رزه‌ كێشه‌ بۆ ئه‌و به‌روبوومانه‌ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى شه‌قبوونیان.

ده‌شلێت “جیاوازى له‌ پله‌كانى گه‌رما له‌ نێوان شه‌و و رۆژدا، هۆكارێكی دیكه‌ى ئه‌و شه‌قبوونه‌یانه‌”.