ئایا بە رێجیم مەعیدە بچوک دەبێتەوە؟

964+

دەڵێن ئەو کەسانەی کە رێجیم دەکەن گەدەیان بچوک دەبێتەوە و دوای ماوەیەک دەڵێن هیچمان پێ ناخورێت.

گەدە، تورەکەیەکیی ماسولکەییە قەبارەکەی لیترێک بۆ چوار لیتر خواردن و خواردنەوە دەگرێت، تەنانەت ئەگەر زۆر کەمیش بخۆیت نە قەبارەکەی دەگۆڕێت نە بچوک دەبێتەوە.

لێرەدە پرسیارێک لای ئەو کەسانە دروست دەبێت بۆچی ئەو کەسانەی رێجیم دەکەن هەستی تێربوونیان خێرا دەبێت بەوەش وادەزانن گەدەیان بچوک بووەتەوە، بەڵام هەستی تێر بوون پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە نەک گەدە.

لە بەرنامەی دوو دەقەی ئەمجارەدا بە جوانی ئەم بابەتە روونکراوەتەوە.