یوڤێنتۆس . وێنە: سۆشیال میدیا
خانمه پیره‌كه بۆ فرۆشتن نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتالی ده‌فرۆشرێت، به‌لام كۆمپانیای ئێكسۆر، كه خاوه‌نداریه‌تی یانه‌كه ده‌كات، هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌واڵه‌كه بنه‌مای راستی نییه و ئه‌و میدیایانه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، راست ناكه‌ن.
رۆژنامه‌ی جۆرناڵی ئیتالی نووسیبووی، خانه‌واده‌ی ئانێلی ده‌یانه‌وێت یانه‌ی یوڤێنتۆس بفرۆشن، كه 100 ساڵه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیبوی
، یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه 240 ملیۆن یۆرۆی زه‌ره‌ر كردووه و ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.