دۆلار تا دێت روو لە بەرزییە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ئەمڕۆ دوشەممە، لە چاو دوێنێدا نرخی دۆلار بەرزبوونەیەکی زۆری بەخۆوە بینیوە و نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هەزار و 250 دینار.
محەمەد دڵشاد شارەزای ئاڵوگۆڕی دراو بە 964ـی وت، چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، یەکێک لەوانە نەناردنی بودجەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
وتیشی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 27 ملیۆن دۆلاری بە کاش خستووەتەوە بازاڕەوە و زیاتر لە 169 ملیۆنی بە حەواڵە ناردووە، ئەوەش بە هەمووشی دەکاتە زیاتر لە 196 ملیۆن دۆلار کە کاشەکەی کەمترە لە حەواڵە.
ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو، بازاڕ ئاڵۆز بووە و بەشێک لە هاوڵاتیان دۆلارەکانیان دەکەن بە دینار و بە پێچەوانەشەوە.
لە مانگێدا عێراق هەشت ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە
لە حاجی ئۆمەران بایی ملیارێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە
پێداچوونەوە: توانا نەقی