فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان سنووری قهزای ماوهتیان بۆردمان كرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەم بەیانییە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گوندی باساوێی لە سنووری قەزای ماوەت بۆردمان كردووه و ئاگری لە ناوچەکەش بەرداوە، تا ئێستاش زیانهكان نهزانراون.
فڕۆکەی بێ فرۆکەوان، کە گومان دەکرێت تورکی بێت، کاتژمێر 9:10 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆردمانی شاخێکی لە گوندی باساوێی قەزای ماوەت کرد و ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ئەمڕۆ شەممە بە 964ی وت، “ئەو ناوچەیەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردمانی کردووە، چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی تێدان”.
زیانە گیانییەکان لەلای قایمقامی ماوەت دیارنین، بەڵام وتی، “خەڵكی مەدەنی ناوچەکە سەلامەتن و ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوەمان ناردووە، تا ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی بۆردمانەکە کەوتووەتەوە کۆنتڕۆڵی بکەن”.