پاڵەوانیەتیەکی گەورەی هونەرە جەنگییەکان لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە، ناوەندی وەرزشی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی هونەرە جەنگییەکانی عێراق پاڵەوانێتییەکی گەورەی هونەرە جەنگییەکان بەناوی “سولی فێستیڤاڵ” ئەنجامبدەن.

هیمداد عەلی سەرۆکی رێکخراوی ناوەندی وەرزشی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، “ساڵی رابردوو پاڵەوانێیەتیەکمان بە هەمان شێوە بەرێوەبردووە کە هەشت وڵات بەشداربوون، بۆیە ئەمساڵ هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی فراوانتر پاڵەوانێتییەکە سازبکەین”.

سەرۆکی رێکخراوی ناوەندی وەرزشی کوردستان وتیشی، لە پاڵەوانێتی ئەمساڵدا رێکخراوێکی نێودەوڵەتیان هێناوەتە شاری سلێمانی تاوەکو سەرپەرشتی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی هونەری بەرگری بکات، کە زیاتر لە 100 پاڵەوان بەشداری دەکەن.

بریارە پاڵەوانێتییەکە لە نێوان رۆژانی 19 تا 22ی ئەم مانگە لە هۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی بەرێوەبچێت، هەریەک لە یارییەکانی MMA، کیک بۆکسێن، بۆکسێن و موای تای دەگرێتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی