ئێستا تەمەنی 16 ساڵە
کیژۆڵەکەی قد قد مریشکێتان لەیادماوە؟
+964
پەرستۆ ساڵح
روکەن فەرهاد، پاش 11 ساڵ لە وتنی گۆرانی قد قەد مریشکێ بە نیازی وتنی گۆرانیەکی فۆلکۆرە و بەمزوانە بڵاویدەکاتەوە.
روکەن فەرهاد ئێستا 16 ساڵ تەمەنیەتی و خاوەنی 26 سترانە، لە 2018 بە گۆرانی وەرە وەرە جانێ زیاتر لە 54 ملیۆن بینەری لەسەری ئاستی کوردستان کۆکردەوە، ئەم رێژەیەش بۆ گۆرانیەکی منداڵان رەنگە نامۆ بێت، تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش بووە ترێند و زۆربەی بەناوبانگەکان لیپسنیان کردەوە.