دیمه‌نى په‌یكه‌ره‌كه‌ى غاندى له هه‌ولێر ... وێنه: 964+
مانگى داهاتوو مه‌هاتما غاندى له هه‌ولێر ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو له‌ساڵیادى له دایكبوونى مه‌هاتما غاندى له‌هه‌ولێر مه‌راسیمێك سازبكرێت و تیپێكی موزیكی كوردیش گورانى بۆ بڵێت.
بڕیارى ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه له میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر، درا.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم بڵاویكرده‌وه، بڕیاره‌ى له‌گه‌ڵ كونسوڵخانەی هیندستان لە شاری هەولێر، پێكه‌وه لە یادی لەدایكبوونی مەهاتما گاندی چالاكییەك ساز بكه‌ن.
رۆژی 2.10.2023، لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.
مەهاتما گاندی، باوكی روحی هیندستان، لە 2.10.1869 لەدایكبووە و لە 30.1.1948 لە تەمەنی 78 ساڵیدا، كۆچی دوایی كردووه.