دێربیی بادینان له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ناچێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
به چه‌ند هۆكارێكه‌وه یاریی دێربیی بادینان له خولی نایابی عێراق له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك، بۆ زیاتر له دوو كاتژمێر دواده‌كه‌وێت.
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 11ی خولی نایابی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و دهۆك له یاریگه‌ی زاخۆ به‌یه‌ك بگه‌ن، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز و جه‌ماوه‌ری بێت، به هۆی ركابه‌ریی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو یانه و ململانێی وه‌رزشیی نێوانیان.
پێشتر بڕیار بوو یارییه‌كه له كاتژمێر 02:00ی دوای نیوه‌ڕۆ بكرێت، به‌ڵام كاتی یارییه‌كه بۆ 04:30 گۆڕا.
سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكارییه له كاتی یارییه‌كه، دلژار عەدنان بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ به 964+ی وت: به چه‌ند هۆكارێك یارییه‌كه كاته‌كه‌ی گۆڕا، له‌واتنه (کەناڵی ئه‌لرابعه)، کە یارییه‌كانی خولی عێراق په‌خش ده‌كات، ناتوانێت یارییه‌كه له كاتژمێر 02:00 بگوازێته‌وه، بۆیه داوای دواخستنیان كرد.
وتیشی، هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه، جه‌ماوه‌ری زاخۆ و هه‌روه‌ها دهۆكیش به‌شێكی زۆریان قوتابین، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئاماده‌بن، ئێمه داوای گۆڕینی كاتی یارییه‌كه‌مان كرد”.
هۆكارێكی دیكه‌ی دواخستنی كاتی یارییه‌كه، بابه‌تی پاراستنی ئاسایشی یارییه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ بۆ 964+ وتی: “به‌شێكی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌و كاته‌ی بۆ یارییه‌كه دیاریی كرابوو، نه‌یانده‌توانی ئاماده‌بن، ئه‌م جۆره یارییانه‌ش پێویستی به هێزی ئاسایش و پۆلیسی زیاتره، چونكه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ردوولا ئاماده ده‌بن و پێویستی به هێزێكی زۆرتره بۆ پاراستنی ئارامی رێگه‌گرتن له هه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ك.
یاریی نێوان زاخۆ و دهۆك زۆرجار كێشه و ئاژاوه‌ی تێكه‌وتووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی شه‌ڕی نێوان هانده‌ران.
ئه‌م وه‌رزه هه‌ردوو یانه له خولی نایابی عێراق، ئاست و ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك پێویست نییه، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ئاستی یارییه‌كه نابێت و پێشبینیی ده‌كرێت یاریگه پڕ بێت له جه‌ماوه‌ر و ئاستێكی به‌رزی هه‌بێت.