سەردانی وەزیری تەندروستی بۆ لای بریندارێکی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک لە هەولێر.وێنە.وەزارەتی تەندروستی
یەکێک لە بریندارەکانی کەرکوک گەیەندراوەتە هەولێر
964+
توانا نەقی
یەکێک لەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی کەرکوک بریندار بوو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بۆ چارەسەر کردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، لەبەر جێگیر نەبوونی باری تەندروستی محمەد عەدنانی تەمەن 31 ساڵ کە لە خۆپیشاندانەکانی کەرکوک بریندار بوو گواستراوەتەوە هەولێر بۆ چارەسەر کردن.
ئێستا ئەو بریندارە لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
رۆژی 2.9.2023 دانیشتوانی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک خۆپیشاندانیان کردوو بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداو 15 کەسی دیکەش بریندار بوون، محەمەد عەدنان یەکێکە لەبریندارانی ئەو رۆژە و ئێستا چارەسەری بۆ دەکرێت.