سەرکەوتن بۆ خولی پلەیەکی کوردستان و یاریگایەکیان بۆ دروست دەکرێت
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لەبەرامبەر ئەو سەرکەوتنەی یانەی تەناهی بەدەستیهێناوە، پارێزگای دهۆک بڕیاریداوە یاریگایەکی 11 یاریزانی بۆ ئەو یانەیە دروستبکرێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات یانەی تەناهی سەرکەوت بۆ خولی پلە یەکی کوردستان.
جاسم شەعبان سەرۆکی یانەی تەناهی بۆ 964 وتی، “دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتین بەسەر یانەی شیلادزێ، پارێزگاری دهۆک بڕیاریداوە ئەو یاریگایە بە تەواوی پێداویستییەکان بۆ یانەکەمان دروست بکرێت”.
ئەو یاریگایەی بڕیارە دروست بکرێت لەسەر رووبەری 10 دۆنم زەوی لەسنووری شارەوانی تەناهی دەبێت.
سەرۆکی یانەی تەناهی دەڵێت، ماوەی هەشت ساڵە یانەکەیان دامەزراوە و هێشتا هیچ یاریگایەکیان نییە، پێشتر راهێنانەکانیان لە یاریگای کۆلیژی وەرزشی زانکۆی دهۆک ئەنجامدەدا و ئەو یاریگایە هاوکارێکی باشی ئەوان بووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی