نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند

964+

فەهمی نەبی

ئەم ئێوارەیە کتوپڕ نەوتی برێنت نرخەکەی بەرز بوویەوە و هەر بەرمیلێکی گەیشتە 90 دۆلار و 52 سەنت، ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی کردنەوەی بۆرسە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 88 دۆلار و پێنج سەنت بووە.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نرخی هەر بەرمیلێکی 89 دۆلار بووە.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس 87 دۆلار و 42 سەنتە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخی نەوت، بۆ ئەو راگەیاندراوە بەپەلەیەی وەزارەتی وزەی سعودیە دەگەڕێتەوە کە ئەمڕۆ ئێوارە رایگەیاند، بۆماوەی سێ مانگی دیکە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەنەوە.