سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە دەرەوەی شاری هەولێر  270 کیلۆ و 287 گرام مادەی هۆشبەری سووتاند و لەناو برد.

مادەکان پێکهاتوون لە کریستاڵ، هێرۆین، تلیاک، حەشیش، مادەی گیایی، مەریوانا و جامایکا زیاتر لە 147 هەزار پارچە حەب و  شەش هەزار و 555 دانە دەرزی و شروبی بێهۆشکەری ماوەبەسەرچوو لە ناو بران و سووتێندران.

مەحمەد حەمید ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە 964ـی وت،  لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 31ـی تەمموز 276 بازرگان و 485 بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر  دەستگیرکراون.

وتیشی، 600 پەڕاو کراوەتەوە قۆناغەکانی  لێکۆلینەوەی تەواو بووە و رەوانەی دادگاکانی تاوان و کەتن کراون، بەڵام تا ئێستا کێشەکان یەکلایی نەبوونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، لە ماوەی ئەمساڵدا 400 چەرخ و  386 تەرازووی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و شەش هەزار 632 ئامێری پای کە بۆ کێشانی مادەی هۆشبەر بەکاردێت دەستی بەسەردا گرتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی