وێنه‌ى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى قه‌زاى مێرگه‌سور كه كه‌سوكاره‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه...
گه‌نجێكی مێرگه‌سۆر له‌هه‌ولێر ونبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چوار رۆژه گه‌نجێك له مێرگه‌سۆره‌وه ده‌چێته شارى هه‌ولێر، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و هیچ سۆراغێكى نیه.
گه‌نجه‌كه، ناوى سه‌عد مه‌ردانه و ته‌مه‌نى له سه‌رووى 40 ساڵه‌وه‌یه.
ئومێد مه‌ردان، براى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت “له رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووه‌وه براكه‌م ونبووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، براكه‌ى نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر چووه‌ته هه‌ولێر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “له چه‌ند شوێنێكى هه‌ولێر بیندراوه و ئه‌مڕۆ به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین تا بیدۆزینه‌وه”.
ئومێد باسی له‌وه‌كرد له مێرگه‌سۆر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیان له ونبوونى براكه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.