ئهوقاف: کەس بۆ حەج و عومرە سەردانی نووسینگەکان نەکات
+964
هێرۆ مەولودی
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پاریزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان نەکەن.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وهزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964 وت، “بە هۆی ئەوەی سەرقاڵی رێکخستنی رێکارەکانی تایبەت بە کاروباری حەج و عومرەین، ههروهها بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ماندوو نەبن، تا ماوەیەکی دیاریکراو سەردانیکردنی هاولاتیان بۆ نووسینگەکان رادەگیرێت”.
راشیگەیاند لە ماوەی زۆر نزیکدا و دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێرییەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایدەگەینین و بە فەرمی ناونووسین و رێنمایی بۆ ناو نوسین بۆ گهشتهكانی حهج و عومره رادەگەیهنن.