چوار هەزار ماڵی سلێمانی بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

نزیکەی چوار هەزار ماڵ لە سنووری سلێمانیدا بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت و هۆکارەکەی ئەوەیە تا ئێستا تۆڕی دابەشکردنی ئاویان نییە.

ئەو ماڵانە کەوتوونەتە ئەو گەڕەکانەوە کە تازە دروستکراون.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەرپرسیارێتی دابینکردنی ئاو بۆ ئەو ماڵانە لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییە.

دەشڵێت، هەفتانە بەپێی پێویست لە سەرچاوەی ئاوی پاکەوە بە تانکەر ئاویان بۆ دەبرێت.