براوەی خەڵاتەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ 2023. فۆتۆ:AFP
کلۆزە خەڵاتکرا
هالاند و گواردیۆلا باشترینی ئه‌وروپان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمی تیروپشكی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی نوێ، خه‌ڵاته‌كانی باشترینی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022-2023 پێشكه‌ش كران و هالاند و گواردیۆلا به باشترین یاریزان و راهێنه‌ر خه‌ڵاتكران.
رێوڕه‌سمه‌كه له مۆناكۆ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ئێرلینگ هالاند هێرشبه‌ری نه‌رویجی و گۆڵكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، به باشترین یاریزانی ئه‌وروپا دیاریی كرا.
هه‌روه‌ها پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، بە باشترین راهێنەری ئەوروپا بۆ ئه‌مساڵ دەستنیشانکرا.
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیشدا، ئیتانا بۆتمانی، كچه یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا به باشترین یاریزان ده‌ستنیشانكرا.
جگه له‌وه سارینا فێخمانی هۆڵه‌ندی، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، به باشترین ژنه راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرا.
خه‌ڵاتێك بۆ كلۆزه
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا میرۆسلاڤ كلۆزه‌ی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئه‌ڵمانیا و گۆڵكاری مۆندیاله‌كان، خه‌ڵاتی تایبه‌تی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئه‌وروپای پێشكه‌ش كرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێستێكی له 2005 كه ره‌تیكرده‌وه لێدانێكی سزا وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده ناوبژیوان بۆی هه‌ژمار كرد.