دیمهنێكى دهرهوهىه نه‌خۆشخانه‌ى قریاكهوتنى سۆران... وێنه: سۆشیال میدیا
رۆژانه زیاتر له 200 نه‌خۆش روو له فریاكەوتنی سۆران ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژانه لانیكه‌م 200 نه‌خۆش به حاڵه‌تى جیاوازه‌وه روو له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكەوتنی سۆران ده‌كه‌ن، به‌شێكی حاڵه‌ته‌كانیش سكچوون و رشانه‌وه‌یه.
رێبوار سه‌یفه‌دین باڵه‌كى، به‌رپرسی بەشی فریاكەوتن له نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، رۆژانه ئاماده‌كارى ته‌واو بۆ پێشوازیكردن له نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن و ته‌واوى پێداویستییه‌كانیش به‌رده‌سته بۆ چاره‌سه‌ركردن.
وتیشی “رۆژانه 200 تاوه‌كو 300 نه‌خۆش، له ناوچه جیاجیاكانى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران، روو له به‌شی فریاكه‌وتنه‌كه‌مان ده‌كه‌ن”.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن بریتین له سكچوون، رشانه‌وه، سوتان، رووداوى هاتوچۆ و چه‌ندین حاڵه‌تى دیكه‌ش.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوەیەكە تووشبوون بە نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لە سنووری سۆران زیادیكردووە، هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خواردن دەگەڕێتەوە.
به‌قسه‌ى ناوبراو له‌و ژماره‌یه‌ى كه رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن نزیكه‌ى 30 حاڵه‌تیان سكچوون و رشانه‌وه‌یه، كه پێشتر ئه‌و ئه‌و دوو حاڵه‌ته هێنده زۆر نه‌بووه.