دوو گولـله کاتیۆشاکەی کۆرمۆر لە خورماتوو پوچەڵکرانەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخوماتوو
دوو گولـله کاتیۆشای پاشماوەی شەوی رابردوو كه به کێڵگەی کۆرومۆر نرابوون، لەلایەن ئەندازیارانی پوچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنیەوە پوچەڵکرانەوە.
کەمێک پێش ئێستا لەلایەن تیمی ئەندازیاری تەقەمەنیەوە گولـلە کاتیۆشایەک لە نزیک گۆڕستانی ئیمام حەسەن لە قەزای خورماتوو تەقێنرایەوە .
عەمید حوسێن، بەڕێوبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە کاتیۆشا کێڵگەی کۆرومۆر بۆردومانکرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە دوو موشەکی کاتیۆشا لەو شوێنە بە نەتەقێندراوی ماونەتەوە.
وتیشی “هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی نشتیمانی و ئەندازیارانی مین و تەقەمەنی گهیشتنە شوێنەکە”.
ئاماژهى بهوهشكرد، یەکێک لە کاتیۆشاکان تەقێندرایەوە و ئەوی دیكهشیان هەڵگیرایەوە، وتیشی “مووشەکەکان پاشماوەی گولـلە کاتیۆشاکانی شەوی رابردوو بوهن کە ئاڕاستەی کۆرمۆر کرابوون”.
بهپیچی ئهو زانیاریانهى كه پۆلیسی خورماتوو به 964ـى داوه، رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر بۆ دۆزینەوەی بكهرانى ئەو هێرشه مووشهكییه.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن