موشەک بە ئاراستەی کۆرمۆر تەقێندراوە و دانەیەکی لە خورماتوو کەوت

964+
ژووری هەواڵ

شایەتحاڵێک بە 964ـی وت، گوێی لە دەنگی موشەکێک یان دوو دانە بووە کە بەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تێپەڕیون، بەڵام نەتەقیونەتەوە.

ئەو شایەتحاڵە خۆی نیشتەجێی دەوروبەری کێڵگە غازییەکانی کۆرمۆرە.

964 ڤیدیۆیەکی بینیوە کە تیایدا زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ کارمەندەکانی کێڵگەکە لێدەدرێت، بەڵام پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەر لەو چواچێوەیەدا عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خورماتو بە964ی وت، چەند کاتیۆشایەک ئاڕاستەی کۆرومۆر کراوە، یەکێک لە کاتیۆشاکان لە ناو گۆڕستانەی ئیمام حەسەن لە خورماتوو کەوتووەتە خوارەوە.