ڤایرۆسی حوشتریش هاندەری ئەرجەنتینە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی مۆندیال، چه‌ند یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا تووشی ڤایرۆسی حوشتر هاتوون، به‌ڵام تا ده‌ستپێكی یارییه‌كه ره‌نگه زۆر شت بگۆڕێت.
له مه‌شقه‌كانی رۆژی هه‌ینیی هه‌ڵبژارده‌ی كهڵهشێرهكاندا، هه‌رسێ یاریزان رافائێل ڤاران، ئیبراهیما کۆناتێ و کینگسلی کۆمان به‌شدارییان نه‌كرد.
پێشتر کۆمان لە راهێنانەکانی رۆژی پێنجشەممەدا بەشداری نەکردبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی حوشتر، كه جۆرێكی ئه‌نفله‌وه‌نزایه.
كۆمان له یاریی رابردووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌غریب له قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال، به‌شداریی نه‌كرد.ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ دیشامپی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا، نەخۆشكه‌وتنی ڤاران و کۆناتێیه، چونكه رۆڵی سه‌ره‌كییان له هێڵی به‌رگریی تیپه‌كه‌دا هه‌یه.
له یاریی رابردووی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر مه‌غریب، ئه‌دریان رابیۆ و ئۆپامیكانۆ به هۆی نه‌خۆشییه‌وه به‌شدارییان نه‌كرد، به‌ڵام رۆژی پێنجشه‌ممه گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه.
راندال کۆلۆموانی هێرشبەری فه‌ڕه‌نسا، دوێنێ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەنفلهوهنزا لە ناو تیپه‌كه‌ماندا بڵاوبووه‌ته‌وه، بەڵام شتێكی مه‌ترسیدار نییه.
تووشبوونی یاریزانه‌كانی به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا، به هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بووه
به گوێره‌ی لێدوانی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا، تووشبوونی یاریزانه‌كانی به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا، به هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بووه له قه‌ته‌ڕ، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، خۆپارێزیی ته‌ندروستییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌رجه‌نتین رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.